کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان

هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پارتی ئازادی

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ، هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ هێرشی یەک لەدوای یەکیان کردە سەر بارەگایەکی پارتی ئازادیی کوردستان لە ناوچەی چەمشار.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، بارەگاکانی پارتی ئازادی کوردستان، لە ڕێگەی سێ درۆنەوە و لە سێ کاتی جیاوازداکراوەتە ئامانج. شایانی باسە کە پارتی ئازادیی کوردستان تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی فەرمیی سەبارەت بە ئاستی زیانە گیانی و ماددییەکانی ئەم پەلامارانە بڵاو نەکردووەتەوە.