کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان لە کرماشان

دەستبەسەرکرانی دوو ئەندامی بنەماڵە دادخوازەکان لە کرماشان 3

لە درێژەی گوشارە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵە دادخوازەکان، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی وەیسی لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی دوو ئەندامی گیانبەختکردوویان لە شاری کرماشان دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئێوارەی چوارشەممە ١٧ی پووشپەڕ هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم هەریەک لە فروود وەیسی تەمەن ٣٥ ساڵ و فەرهاد غەفووری زادەیان، لە یەکێک لە شەقامەکانی کرماشان دەستبەسەر کردووە. ئەم کارە لە کاتێکدا ئەنجام دراوە کە خێزانەکەیان لە هەوڵی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی چلەی مەیسەم و موجتەبا وەیسیدا بوون. ئەو دوو برا چالاکوان، ٧ی جۆزەردان پاش گەمارۆدرانیان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە، درانە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانیان لەدەست دا.