بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “ڕەزا ڕەجەبی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمەوە لە شاری “سەقز” دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو بێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر کراوە و لە مافی چاوپێکەوتن، پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە و هۆکاری دەستبەسەرکرانەکەی هێشتا ڕوون نەکراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە بێبەشکردنی دەستبەسەرکراوان لە مافە سەرەتاییەکانیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنی نادیار، یەکێک لە شێوازە باوەکانی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی هاووڵاتیانە.
