شەوی ١١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە شاری “کرماشان“، ئەفسەرێکی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بە ناوی “موحسین چێهری” کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم کاتێک خەریکی گەشتلێدان بوون، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کراونەتە ئامانج ، کەلە ئاکامی ئەم تێکهەڵچوونەدا، ئەفسەرێکی پلەبەرزی هێزە سەرکوتگەرەکان بە پلەی سەرگورد کوژراوە و چەکدارەکانیش بە سەلامەتی دوور کەوتوونەتەوە. شایانی باسی کە هێزەکانی ڕژیم بەردەوام بە بیانووی گەشتلێدان، هەوڵی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لە نێو هاووڵاتیاندا دەدەن.
