ڕۆژی ڕابردوو، پارتی ئازادی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، تیرۆری یەکێک لە ئەندامانی خۆی لە شاری هەولێر بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی، پشتڕاست کردەوە.
ڕۆژی شەممە 6ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، تەرمی “سۆران محەممەدزادە” ئەندامی پارتی ئازادی کوردستان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستانەوە لە ماڵەکەی خۆی دۆزراوە و پارتی ئازادی کوردستان، پاش لێکۆڵینەوە لە سەر هۆکاری گیانبەختکردنی ئەو هاووڵاتییە، بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ئاماژەی بەوە کردووە کە ناوبراو لە لایەن دەمودەزگا ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تیرۆر کراوە. لە درێژەی بەیانناممەکەدا جەخت لە سەر ئەوە کراوەتەوە کە سەرەڕای وەدەستهێنانی وردەکارییەکانی شێوازی تیرۆری ئەو هاووڵاتییە، بە هۆی کەڵک وەرنەگرتنی دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە داتا سەرەکییەکان، هێشتا شێوازی ئەو هێرشەی بڵاو نەکردووەتەوە.
