بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتیانی شاری مەهاباد بۆ دووهەمین شەوی بەردەوام دژ بە کوژرانی هاووڵاتییەکی لاوی ئەو شارە، ڕژانە سەر شەقامەکان.
ئەم شهپۆلە نەڕەزایەتییە مەدەنییانە لە کاتێکدایە کە “سەید سیاوەش ئەلەک” تەمەن ١٩ ساڵ و کوڕی “سەید عومەر“، ئێوارەی چوارشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لە کاتژمێر ١٩، بەهۆی جۆری جلەکەیەوە لەلایەن بەکرێگیراوێکی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە ناوی بە چەکی سارد هێرشی کرایە سەر و بەهۆی قورسی برینەکانیەوە گیانی بەخت کرد. بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، هاووڵاتیانی شاری مەهاباد بە وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها ئیدانەی توندی سەرکوتی هاووڵاتیان لە کوردستان، خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی ڕژیم بوون.
