بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، کەمال خانبابایی، خەڵکی قەزوین و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن دادگا ئینقلابی ئەو شارەوە بە تۆمەتی “موحاربە” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤ لە شاری قەزوین دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی چوبیندەر کراوە. سەرەڕای ئەوەی کە کەمال خانبابایی خاوەنی خێزان و منداڵە، بەڵام دەزگای قەزایی ڕژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی، ئەم حوکمە قورسەی بۆ دەرکردووە. بە وتەی پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ، ئەم حوکمە تەنیا بۆ ترساندنی خەڵک و پێشگرتن لە ناڕەزایەتییە نوێیەکانە و ڕوون نەبوونی دانیشتنەکانی دادگا و ڕێگریکردن لە مافی بەرگری کردن، نیشانەی دادگاییەکی نادادپەروەرانەیە.
