کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانبەختکردنی پێنج پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوونەکانی پیرانشاردا

گیانبەختکردنی پێنج پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە

ڕۆژی ڕابردوو، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە لە درێژەی تێکهەڵچوونە چەکدارییەکانی شەوی چوارشەممە لە نزیک گوندی قزقاپانی پیرانشار، ٥ پێشمەرگەی ئەو حیزبە بە ناوەکانی عەبدوڵڵا حاجی‌عەبدوڵڵا، فەردین چەنگێزی، محەممەد گرگولی، توانا عوسمانی و کارۆ هورموز‌یاری گیانیان بەختکردووە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هێزەکانی سپای پاسداران بە مەبەستی پێشگرتن لە چالاکییەکانی ئەو حیزبە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە ناوچە سنوورییەکان دەستپێکردووە و پاش ئەوەی تیمێکی پێشمەرگە کەوتوونەتە کەمینی هێزە ئەمنییەکان، تێکهەڵچوون ڕوویداوە. سپای پاسداران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە تیمێکی شەش کەسی لە بەرزاییەکانی نێوان مەهاباد و پیرانشار بە تەواوی لە ناو براون و تەرمی چوار کەسیشیان کەوتووەتە دەست هێزە حکوومەتییەکان.