بەپێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی لە شارەکانی بۆکان و سەقز لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو سێ هاووڵاتییە بە ناوەکانی “جەعفەر موختاری فەر، عەلی زوڵفی و مێهران بەهرامی”، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان، دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کراون.
