بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “ڕێبوار مارابی” هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری 1404ی هەتاوی و هاوکات لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە دەسەڵاتی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕێکەوتی 24ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتەی قورس، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگای ڕژیم لە سەر ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵی، بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو لە لایەن دادگا ئینقلابی شاری تارانەوە بە سەرۆکایەتی “محەممەدڕەزا عەموزاد”، حوکمی 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە کە بەپێی یاسای ئیسلامی، 6 ساڵ لە حوکمەکەی بە شێوەی تەعزیری بەڕێوەدەچێت.
