بەپێی دوایین زانیارییەکان، سێ هاووڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار کە پاش کۆتایی هاتنی ڕەوەندی لێپرسینەوەکانیان لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرابوون، بە دانانی بامتەی قورس بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “عێزەدین پەس و پیش، شەهرام پەس و پیش و سەباح بیوارە“، ٢٣ و ٢٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە، ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نەغەدە کرابوون. شایانی باسە کە ئەو سێ هاووڵاتییە سەرجەم بە دانانی بارمتەی ٦ میلیارد تمەن، تا کاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگای ڕژیم لە سەر تۆمەتەکانیان، ئازاد کراون.
