بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 11 ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی “مەسعوود خەلیلی” بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی شاری بۆکان، هێشتا سەبارەت بە بە دۆخی تەندروستی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی 25ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و تەنانەت کەلوپەلە تایبەتەکانی دەستی بەسەردا گیراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
