کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی دوو بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم بە مەرجی درێژەدان بە حوکمەکانیان بە پێبەندی ئێلێکترۆنی

ئازادی دوو بەندکراوی ژن لە زیندانەکانی ڕژیم بە مەرجی درێژەدان بە

بەپێی ڕاپۆرتەکان، دوو چالاکی ژنان بە ناوەکانی گوڵالە وەتەن‌دوست و سوهێلا موتاعی، کە پێشتر بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان ڕەوانەی زیندانی سنە کرابوون، بە مەرجی درێژەدان بە ماوەی سزاکانیان لە دەرەوەی زیندان و بە چاودێریی پێبەندی ئێلێکترۆنی ئازاد کران.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە گوڵالە وەتەن‌دوست، پارێزەر و چالاکی مافی ژنان خەڵکی مەریوان، پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی ٧ ساڵ و ٦ مانگ زیندان تەعزیری بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها سوهێلا موتاعی، چالاکی مەدەنی خەڵکی دێوەڵان، بە تۆمەتیتبلیغ دژ بە ڕژیمبە ٦ مانگ زیندان مەحکووم کرابوو.