لە ڕۆژانی ڕابەردوودا کۆڵبەرێک بە ناوی ئاکۆ سالحی لە سنووری بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پارپزوانی سنووری کۆماری ئیسلامی بریندان بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ئاکۆ سالحی خەلکی شاری بانە، ڕێکەوتی سێشەممە ٢٦ی جۆزەردان لە ناوچەی سنووری سەیرانبەن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکووتگەرەکانی ڕژیم بریندار و بە مەبەستی چارەسەرکردنی برینەکانی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە دۆخی تەندروستی زانیارییەکی ڕوون لە بەردەستدا نییە.
