بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لایەنگەران و هەڵسووراوانی کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە شارەکانی سنە و سەقز، بە بەڕێوەبردنی چالاکییەکی تەبلیغی، ڕێزیان لە ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرتووە.
بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، بەشداربووانی چالاکییەکان بە بڵاو کردنەوەی تراکتی ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان و هەروەها وێنەی کاک فوئادی مستەفا سوڵتانی و گیانبەختکردووانی دیکەی کۆمەڵە، سەرەڕای ڕێزگرتن لە ڕابردووی خەباتی شۆڕشگێڕانەی ئەو هاوڕێیانە، پەیمانیان لەگەڵ نوێ کرووەتەوە.
