کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خراپی دۆخی تەندروستی کەژاڵ ڕەحمانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە

خراپی دۆخی تەندروستی کەژاڵ ڕەحمانی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە 2

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دۆخی تەندروستی “کەژاڵ ڕەحمانی”، هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران کە لە بەندی ژنانی زیندانی ناوەندی سنە لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیراوە، هاوکات لەگەڵ پازدەهەمین ڕۆژی مانگرتنی، ناجێگیرە.

کەژاڵ ڕەحمانی لە ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوییەوە، دژ بە دەستبەسەرکرانی نایاسایی خۆی و دوو ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی و هەروەها گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، مانی لە خواردن گرتووە.  ناوبراو بەهۆی درێژەدان بە مانگرتنەکەی بۆ ماوەی 15 ڕۆژ، دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و سەرەڕای پێشنیاری پزیشکانی زیندان بۆ وەرگرتنی چارەسەری خێرای پزیشکی، جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی ناهێنێ. ئەو ژنە چالاکوانە ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بە هێرشی توندوتیژانەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و پاش چەند ڕۆژێک لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، ڕەوانەی زیندانی ناوەندی شاری سنە کراوە.