ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هوشداری داوە کە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی نابێت ببێتە هۆی پشتگوێخستنی پرسی مافی مرۆڤ و سەرکوتکردنی ناوخۆیی لە ئێران.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، “ئەنیس کالامار” بەرپرسی ئەو ڕێکخراوە ڕایگەیاندووە کە کۆتایی هێنان بە هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر ئێران، بە مانای کۆتایی هاتنی مەترسییەکان بۆ سەر هاووڵاتیانی ئێران نییە. ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک کە تەنها سەرنج بخاتە سەر بەرژەوەندییە سەربازی و ستراتێژییەکان و چاو لە مافی مرۆڤ بپۆشێت، بەردەوام نابێت. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی، تاران لە ژێر سێبەری ئەم بارودۆخەشدا هێشتا بەردەوامە لە دەستبەسەرکردنی بەربڵاوی ناڕازیان، ئەشکەنجە، دادگاییکردنی نادادپەروەرانە.
