سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاماژەی کردووە کە بابەتی لوبنان و شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، بە شێوەیەکی خێرا زیاد کراوە بۆ بەرنامەی یەکەم ڕۆژی دانوستانەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا لە سوئیس.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دانیشتنە بە ئامانجی چارەسەرکردنی بارودۆخی شەڕ لە لوبنان و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە ناوچەییەکان لە ژێر ناوبژیوانی قەتەر و پاکستان بەڕێوەدەچێت. بەپێی هەمان زانیارییانە، شاندی کۆماری ئیسلامی بە سەرکردایەتی “محەممەدباقر قالیباف” پێش گەیشتنی شاندی ئەمریکا گەیشتووەتە سوئیس. بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای ئەوەی ئیسرائیل، حیزبوڵڵا و دەوڵەتی لوبنان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بەشدار نین، بەڵام هێنانی بابەتی لوبنان بۆ ئەم دانوستانانە، نیشانەی گۆڕانێک لە ستراتێژی ئەمریکا لە ئاست پرسە ناوچەییەکان و ڕۆڵی ئێران لەو بارودۆخەدا دەستنیشان کراوە.
