کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی 23 کەس  بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

کوژرانی 23 کەس بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 2

ڕۆژی ڕابردوو و لە درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی باشووری لوبنان، لانیکەم 23 کەس کوژراون.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی پێشێلکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان لە لایەن حیزبوڵڵا و هەروەها کوژرانی 4 ئەندامی ئەرتەشی ئیسرائیل، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر چەندین ناوچەی باشووری لوبنان، لانیکەم 23 کەس کوژراون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئارگبەستی دووبارە لە نێوان ئەو دوو لایەنە، دیسان بەیانی شەمە هێرشەکان درێژەیان پێ دراوە و ئەگەری هەیە مەودای هێرشەکان بەرفراوانتر ببێتەوە.