ڕۆژی ڕابردوو، “مای ساتۆ” ڕاپۆرتنێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە نابێت ئەم ڕێککەوتنەی نێوان ڕژیم و ئەمریکا، ببێتە سەرپۆشێک بۆ جەنایەتەکانی ڕژیم دژ بە خەڵکی ناڕازی.
ناوبراو لە بەیانناممەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بە ملیۆنان هاووڵاتی خەڵکی ئێران کە بە مەبەستی گوڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لە ژێر گوشار و جەنایەتەکانی ڕژیمدا بوون، نابێت کە داخوازییەکانیان بەشێک لە ڕێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی نەبێت. هەروەها ناوبراو جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە پێویستە ڕێککەوتنەکە کۆتایی هاتنی سەرکوت لە ئێران و هەروەها قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی هاووڵاتیانی ناڕازی مسۆگەر بکات.
