ڕۆژی چوارشەممە 27ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “سروش کەریمی” هاووڵاتی تەمەن 18 ساڵە و خەڵکی شاری کرماشان، ڕەوانەی بەندی ئەمنیەتی زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان کرا.
ناوبراو کە لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری 1404ی هەتاویدا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەرکراوە، پاش ڕاگەیاندنی حوکمی “موحاربە” لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە، ڕەوانەی بەندی ئەمنیەتی ئەو زیندانە کراوە و هێشتا سەبارەت بە بارودۆخی زانیارییەک لە بەردەستدا نییە. شایانی باسە کە ئەو بەندکراوە لە سەرتای دەستبەسەرکانیدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
