کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی گوڵاڵە وەتەن دوست بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە

گواستنەوەی گوڵاڵە وەتەن دوست بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە 2

بەپێی دوایین زانیارییەکان،گوڵاڵە وەتەن دوستپارێزەری دادگوستەری، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی بەندکرانەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کراوە.

ناوبراو 11ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاشان 27ی ڕەزبەری هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە دواتر مانگی بەفرانباری 1402، لە لایەن لقی یەکەمی دادگا ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتیتەبلیغ دژ بە ڕژیم، ساز کردنی گروپ بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات و هەروەها ئەندامتی گروپ دژبەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیحوکمی 6 ساڵ و حەوت مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.