کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژەی مانگرتنی کەژاڵ ڕەحمانی لە خواردن

درێژەی مانگرتنی کەژاڵ ڕەحمانی لە خواردن 1

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان،کەژاڵ ڕەحمانیهاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران و لە ئەندامانی بنەماڵە دادخوازەکان، لە زیندانی ناوەندی شاری سنە، درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە کە ڕێکەوتی 16ی جۆزەردانی ئەمساڵ لە هاوکات لەگەڵ براکەی و هاوسەرەکەی لە چەند شوێنی جیاوازەدا دەستبەسەرکراون، دژ بە ناڕۆنی چارەنووسی ئەو دوو ئەندامەی بنەماڵەکەی، مانی لە خواردن گرتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. شایانی باسە کە بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، لە ساڵانی ڕابردوودا بە هۆی چالاکییەکانیان، بەردەوام لە ژێر گوشاری هێزە ئەمنیەکاندا بوون و ناوبراو چەندین جاری دیکەش دەستبەسەر یان لێپرسینەوەی لێ کراوە.