کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ناڕەزایەتی سێناتۆرانی ئەمریکا دژ بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ ئێران

ناڕەزایەتی سێناتۆرانی ئەمریکا دژ بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەگەڵ

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە سێناتۆرانی ئەمریکا ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشینگتۆن و کۆماری ئیسلامی دەربڕی و هوشداریان لە دەرئەنجامەکانی ئەو ڕێککەوتنە دا.

جان توونسەرۆکی زۆرینەی مەجلیسی سێنا ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕێککەوتنە تەنها چوارچێوەیەکی سەرەتاییە و نابێت وەک ڕێککەوتنێکی تەواو سەیر بکرێت. هەروەهاتێد کروزبە توندی ڕەخنەی لە دەقی یادداشتنامەکە گرتووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە پێدانی پارە و پۆینی ئابووری بە کۆماری ئیسلامی دەتوانێت لە داهاتوودا ببێتە هۆی زیادبوونی هەڕەشەکان. هاوکاتبێڵ کاسیدیسێناتۆری لویزیانا ڕایگەیاندووە کە ئێران لەم قۆناغەدا فێر بووە کە گەرووی هورموز دەتوانێت وەک ئامرازێکی گوشار بەکاربهێنێت و ئەوەش لە داهاتوودا کاریگەری لەسەر ئاسایشی وزەی جیهان دەبێت.