وەزارەتی دەرەوەی سویس ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، کە بڕیار بوو لە ٢٩ی جۆزەرداندا لە بێرگنشتۆک بەڕێوە بچێت، بۆ کاتێکی نادیار دواخراون.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو دانوستانانە دوو ڕۆژ پاش واژۆکردنی یادداشتنامەی سەرەتایی دەستپێدەکرد و ئامانجیان گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی جێگیر سەبارەت بڕ بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و دووبارەکردنەوەی هاتووچۆی نەوتهەڵگرەکان لە گەرووی هورموز بوو. بەپێی ڕاپۆرتەکان، کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە کە “جەی دی ڤانس” جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرپەرشتیاری دانوستانەکان، گەشتەکەی بۆ سویس هەڵوەشاوەتەوە. هەروەها هۆکاری فەرمیی ئەو دواخستنە “کێشەی لۆجستیکی” ناو براوە، بەڵام هەندێک سەرچاوە ئاماژە بە ناسەقامگیریی بارودۆخی ناوچە و دوودڵیی تاران بۆ بەشداریکردن دەکەن.
