کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هەڵوێستی توندی جەی دی ڤانس دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

هەڵوێستی توندی جەی دی ڤانس دژ بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان

ڕۆژی پێنجشەممە 28ی جۆزەردان،جەی دی ڤانسجێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لە هەڵوێستێکی تونددا ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گرت.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە لە کاتێکدا ئەمریکا لە ئاستی گەیشتن بە پێشکەوتنێکی گرنگ لە ڕێککەوتنەکەدا بوو، تەقینەوەیەکی گەورە لە ناوچەیەکی مەدەنیی بەیرووت ڕوویداوە و ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی مەدەنی کوژراون. بە وتەی ناوبراو، ئەو جۆرە هێرشانەقبووڵ ناکرێن“. هەروەهاجەی دی ڤانسجەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمریکا چاوەڕوانی لە هەردوو لایەن دەکات پابەند بن بە بەڵێنەکانیان و نەحیزبوڵڵاهێرش بکات و نە ئیسرائیل کردارە بێ سنوورەکانی لە لوبنان بەردەوام بکات.