ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداری شاری سنە، دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئەو کرێکارانە کە بە گرێبەستی کاتی کار دەکەن، بۆ ماوەی سێ مانگ حەقدەستیان وەرنەگرتووە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوە کە توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی بنەماڵەکانیان نەبێت. جێگای ئاماژەیە کە کرێکاران جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی وەدیهاتنی داخوازییەکانیان و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی حەقدەست بەپێی ڕێژەی هەڵاوسان، درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.
