لە ڕۆژانی ڕابردوو و لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد، دوو هاووڵاتی لە بوکان و دێهلوران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کران.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، “کومار حوسێنزادە” تەمەن 40 ساڵ و خەڵکی شاری بوکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و تەنانەت دەستیان بە سەر هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتەکانیدا گرتووە. لە ڕووداوێکی هاوشێوەدا، “موجتەبا کاکایی” هاووڵاتییەکی 40 ساڵەی خەڵکی شاری دێهلوران، شەوی چوارشەممە 27ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بەو پەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و هەروەها بنەماڵەکەی بە توندی هەڕەشەیان لێ کراوە. شایانی باسە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.
