لە ڕۆژانی ڕابردوودا، شەش هاووڵاتی لە شارەکانی شنۆ، پیرانشار، ئیلام و بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، سێ شارومەندی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “قادر و جەعفەر باریکی” خەڵکی گوندی قەڵاتیان و “فەرهاد ئیبراهیم زادە” خەڵکی گوندی کانی ڕەش، بە هێری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. هەروەها ڕێکەوتی ٢٣ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شاری بۆکان،بە ناوی “هەورام مێهرنەوایی” بەندکراوی سیاسی پێشوو، بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. هاوکات دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی “ئەمیر حسێن ڕوستەمی مێهر و ئاوات بایەزیدی” خەڵکی شارەکانی پیرانشار و ئیلام، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
