کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەسدانی ٩ کەس لە درێژەی ئالۆزیەکانی نێوان رووسیە و ئۆکراین

گیانلەدەسدانی ٩ کەس لە درێژەی ئالۆزیەکانی نێوان رووسیە و ئۆکراین

لە رۆژانی ڕابردوودا، بە هۆی هیرشەکانی رووسیە بۆ سەر ئۆکراین زیاتر لە ٩ کەس لە شارەکانی کی ئێڤ و خارکیف گیانیان لە دەستداوە.

بە وتەی بەرپرسانی ئەرتەشی ئۆکراین، بەیانی رۆژی دووشەممە ٢٥ی جۆزەردان و نێوەشەوی رۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٧٠ مووشەک و ٦١١ درۆنی ئینتحاری رەوانەی ئەو وڵاتە کراوە.هاوکات ئەرتەشی رووسیە ڕایگەیاند کە لە وڵامی هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر ژێرخانە وزەییەکانی ڕووسیە، سەنایعی پاراستنی ئۆکراین لە شارەکانی کی ئێڤ، خارکیف و چەند شاری دیکە کراوەتە ئامانج. جێگای ئاماژەیە کە هێرشەکانی ڕووسیە چەند کاتژمێر پاش پەیوەندییەکی پوتین لەگەڵ دۆنالد ترامپ دستی پێکردووە.