بەیانی شەممە 23ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، دوو برای خەڵکی شاری کامیاران، پاش بانگهێشتیان بۆ ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم، دەستبەسەرکراون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەو دوو هاووڵاتییە بە ناوەکانی “سەردار و ئێحسان ڕەحمانی”، سەرەتا لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکانیان و پاش پشکنینی ماڵەکانیان، لە لایەن ئەو ناوەندە ئەمنیەوە بانگهێشت و دەستبەسەرکراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵیان زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.
