ڕۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، موعولیمێکی خانەنشینکراو و خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “یوسف ئەمینی”، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٥٠ ساڵە، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماریئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی، بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو سەرەڕای زەوتکرانی کۆمەڵێک لە کەولەپە تایبەتەکانی، لە سەرەتاییترین مافەکانی بێبەش کراوە.
