کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەقز

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین لە سەقز 1

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لە ماوەی شەڕی ئێران و عێراقەوە ماوەتەوە، لە ناوچەکانی سەر بە شارستانی سەقز گیانی لەدەستدا.

بەپێپی دوایین زانیارییەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناویشیرکۆ، ٢١ ساڵ تەمەنی هەبووە و خەڵکی شاری سەقزە. ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لە ناوچەیەکی سنووری، بەر تەقینەوەی مینێکی ماوە لە شەڕ کەوتووە و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی چوار دەیە لە کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، هێشتا مینە ماوەکان لە ناوچە سنوورییەکان مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست دەکەن.