ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانە بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو کۆڵبەرە “ناصح خودایی“، ٢٩ ساڵە و خەڵکی شاری بانەیە و ناوبراو لە ئەنجامی تەقەی بە بێ ئاگاداری هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووری “سورکێو” لە شاری بانە، بە سەختی بریندار بووە. پاش ڕووداوەکە، ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیوبی لە بانە گواسترایەوە. شایانی باسە کە هێزەکانی ڕژیم بەردەوام کۆڵبەران لە ناوچە سنوورییەکان بە ئامانج دەگرن و ئەم ڕووداوانە ساڵانە دەبنە هۆی کوژران و برینداربوونی ژمارەیەک لەو هاووڵاتیانە کە بە مەبەستی دابین کردنی پێداویستییەکانی بنەماڵەکانیان، ناچار بە هەڵبژاردنی پیشەی مەترسیداری کۆڵبەری دەبن.
