کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری

شەوی ڕابردوو، هێزەکانی ئەمریکا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ژمارەیەک لە پێگە و ناوەندە سەربازییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ناوچە جیاوازەکانی ئێران ئەنجام دا

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، ژمارەیەک لە بنکە مووشەکییەکان، ناوەندەکانی فەرماندەیی و شوێنە سەربازییەکانی سەر بە سپای پاسداران لە پارێزگا جیاوازەکان بە ئامانج گیران. لە هەمان کاتدا، میدیای سەر بە ڕژیم ڕایانگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە چەند ناوچەیەک چالاک کراوە و هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەکان دراوە. هەروەها ڕاپۆرتی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە لە ناوچەکانی هورمزگان، بووشێهر و هەندێک شوێنی دیکە بڵاو کراوەتەوە. لە بەرامبەردا، بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئیدعایان کردووە کە هەندێک هێرش وەڵام دراوەتەوە و ژمارەیەک ئامانجی پەیوەندیدار بە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەر هێرشەکان کەوتوون. بەڵام فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا، سێنتکام، ئەم ئیدعایانەی ڕەت کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان بە سەرکەوتوویی ئەنجام دراون. شایانی باسە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاماری وردی زیانەکان و قوربانییەکان بە شێوەی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە و ئاڵۆزییە سەربازییەکان لە ناوچەکە هێشتا بەردەوامن