کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گواستنەوەی لاوێکی بەندکراو لە زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی

گواستنەوەی لاوێکی بەندکراو لە زیندانی ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی 1

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، لاوێکی بەندکراو لەزیندانی ناوەندی شاری ورمێ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەکەی، ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە بە ناویئارمینپێشتر لە تەمەنی ژێر ١٨ ساڵیدا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرا و پاشان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەمان سەرچاوە ئاماژەی کردووە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ناوبراو پاش بانگهێشتی بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان، بە دەستبەند و پێبەند بۆ ژووری تاکەکەسی گواسترایەوە. بە وتەی سەرچاوەکە، ئەم جۆرە گواستنەوانە زۆرجار پێش جێبەجێکردنی حوکمی سێدارە ئەنجام دەدرێن. جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە چارەنووسی ئەو بەندکراوە بڵاو نەکراوەتەوە