کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

بەیانی پێنجشەممە ٢١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناویموتەلیب خەیبەریخەڵکی شاری بانە، لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سنووری ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٤ی بەیانی هێزەکانی ڕژیم لە ناوچەی سنووریچۆمانی بانە، بە بێ هوشداری پێشوەختە ئەو هاووڵاتییەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ بە ئامانج گرتووە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتی ڕووداوەکە، موتەلیب خەیبەری هیچ کاڵایەکی قاچاخی پێ نەبوو نەبووە و پاش برینداربوونی، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی بانە گواسترایەوە، بەڵام بە هۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا. شایانی باسە  کە  تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، تەرمەکەی هێشتا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوە