ڕۆژی ڕابردوو، دانیشتوانی ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشان، دژ بە دۆخی خراپی خزمەتگوزاری و کەمی گرنگیدان بە کێشەکانی ناوچەکەیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.
دانیشتوانی ئەو گەڕەکانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی ساڵانێکە کێشەکانیان چارەسەر نەکراون و سەرەڕای دووبارەکردنەوەی داواکارییەکانیان، تاکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی کاریگەر لەلایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە هەڵنەگیراوە. ناڕازیان هەروەها ئاماژەیان بە کەمی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، دۆخی خراپی ژێرخان و پێداویستییە سەرەتاییەکان کردووە و خوازیاری چارەسەری خێرای کێشەکانیان کردووە.
