کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

کوژرانی چوار فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە

کوژرانی چوار فەرماندەی جیهادی ئیسلامی لە هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە هێرشێکی فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئیسرائیل بۆ ناوچەی “الجوازات” لە ڕۆژئاوای شاری غەزە، هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە کە چوار کەسیان لە فەرماندەکانی شاخەی سەربازیی جیهادی ئیسلامی بوون.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، “فەرحات حەرارە، محەممەد ئەبو عەفش، عەبدوڵڵا قەدوم و نعیم السرسوی” لە نێوان کوژراوەکاندان. هەروەها هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم کەسانە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی ناوخۆییدا بە ئامانج گیراون. شایانی باسە کە “عەبدوڵڵا قەدوم“، فەرماندەی یەکەی دژە تانکی جیهادی ئیسلامی بووە.