دەوڵەتی ئەمریکا هەڵسەنگاندنی پلانێکی نوێی دەست پێکردووە کە بەپێی ئەوە داراییە بلۆککراوەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی هێرشەکان بۆ سەر وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەی کەنداوی فارس بەکاربهێنرێن.
وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا دەست بە هەڵسەنگاندنی ئاستی زیانە گەیشتووەکان بە وڵاتانی وەک بەحرەین و کوەیتی کردووە و هەروەها یەکێک لە ئەگەرە بەرچاوەکان، بەکارهێنانی بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی ئێران بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەیە. شایانی باسە کە ئەم هەنگاوە لە کاتێکدا دەخرێتە بەر لێکۆڵینەوە کە کۆماری ئیسلامی لە دانوستانەکانی خۆی لەگەڵ واشنگتۆندا داوای ئازادکردنی بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانی کردووە.
