ڕۆژی ڕابردوو، بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “محەممەد ڕەزایی“، چالاکی مەدەنی و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی–کۆمەڵایەتی “نۆژین” لە شاری دێولان، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیری کە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم” لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری دێولانەوە بە سەریدا سەپێندراوە، بانگهێشت و ڕەوانەی زیندان کراوە.
شایانی باسە کە ناوبراو ساڵی 1404ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و پاش زیاتر لە 55 ڕۆژ لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان، بە دانانی بارمتەی قورس، تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاکەی، ئازاد کرابوو.
