کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتنی بێهزاد ڕەسووڵی لە خواردن لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز

مانگرتنی بەهزاد ڕەسوولی لە خواردن لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز 2

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بێهزاد ڕەسووڵی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٤٣ ساڵەی خەڵکی شاری سەقز، زیاتر لە دوو مانگە دژ بە ئەو  حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە،  مانی خواردنی وشک  گرتووە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە ئەنجامی ئەم مانگرتنەدا تووشی کەمبوونەوەی زۆری کێشی جەستەی بووە و کێشی لە زیاتر لە ٨٠ کیلۆوە بۆ نزیکەی ٥٠ کیلۆ دابەزیوە. هەروەها بە هۆی درێژەی مانگرتنەکە، دۆخی جەستەیی و دەروونیی ناوبراو ڕۆژ بە دوای ڕۆژ  خراپتر دەبێت. شایانی باسە کە بێهزاد ڕەسووڵی ساڵی ١٤٠٤ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگا ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەتیئەندامێتی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانحوکمی 8 ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.