ڕۆژی شەممە ١٦ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی، عیسا فەیزی، کەژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی، سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەیانی هەمان ڕۆژ کژاڵ ڕەحمانی و دانیال ڕەحمانی لە ماڵەکانیان بەبێ پیشاندانی بڕیاری دادوەری دەستبەسەر و هەروەها عیسا فەیزی پاش ئەوەی بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ئەم دوو ئەندامی خێزانەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کامیارانی کرد، لەوێ دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە کەژاڵ ڕەحمانی لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کراوە و تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم سێ هاووڵاتییە بڵاو نەکراوەتەوە.
