ڕۆژی پێنجشەممە 14ی جۆۆزەردانی 1405ی هەتاوی، بەرپرسانی ئەمریکا ڕایانەگەیاندووە کە بە ناوەندگیری ئەمریکا، ئاگربەستێکی بە مەرج لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل، واژۆ کراوە.
بەپێی ئەو بەیاننامە هاوبەشەی کە لە لایەن ئەمریکا، لوبنان و ئیسرائیلەوە بڵاو کراوەتەوە، ئەم ئاگربەستە مەرجدارە بە کتایی هاتنی تەواوی هێرشەکان لە لایەن حیزبوڵڵاوە و کشانەوەی هێزەکانی لە باشووری ڕووباری لیتانی. سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چوارچێوەی ئەم ڕێککەوتنەدا، هەنگاو بۆ دروستکردنی ناوچەی تاقیکردنەوە دەگیرێتە بەر کە لەوێدا ئەرتەشی لوبنان کۆنترۆڵی تەواوی ناوچەکە دەگرێتە ئەستۆ و شوێنێک بۆ گرووپە چەکدارەکان لە دەرەوەی دامەزراوە حککومییەکان، نامێنێتەوە. هەروەها هەردوو لایەن ئاماژەیان بەوە کردووە کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دروستکردنی باوەڕی نێوان هەردوو وڵات بەردەوام دەبێت. لە بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەدا، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی و پاڵپشتیی لە هێزە نیابەتییەکان لە ناوچەکەدا بە توندی ئیدانە کراوە و شایانی باسە کە ئەم ڕێککەوتنە پاش چەندین مانگ ئاڵۆزی و پێکدادان لە سنووری نێوان ئیسرائیل و لوبنان بەدەستهاتووە و چاوەڕوان دەکرێت گفتوگۆی سیاسی و ئەمنی لە حەفتەکانی داهاتوودا بەردەوام بێت.
