ڕۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ئۆکراین بە چەندین موشەکی مامناوەند هێرشێکی چڕی بۆ سەر دامەزاوە نەوتییە نێودەوڵەتییەکانی ڕووسیا لە سەن پیتەرزبورگ ئەنجام دا و زیانی زۆر بەر ئەو دامەزراوە کەوتووە.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەم هێرشەی ئۆکراین لە درێژەی هەوڵەکانی ئەو وڵاتە بۆ لە ناو بردنی ژێرخانە ئابووری و وزەییەکانی ڕووسیایە و ئەگەری هەیە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەرزتر ببێتەوە. لە هەمان کاتدا لە هێرشێکی نوێی درۆنی بۆ سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناوێەی دۆنێتسک، 7 کەس گیانیان لەدەستداوە.
