کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە

ئازادی کاتیی دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتە

ڕۆژی  ڕابردوو، سەید عەلی قوڕەیشی، هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی خەڵکی بۆکان و هەروەها ئەمیر یوسفی، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارە، پاش ماوەیەک دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کراون.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو دوو هاووڵاتی لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی  کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمیر یوسفی پاش زیاتر لە 21 ڕۆژ دەستبەسەرکران، بە بڕیاری دادگا ئینقلابی ڕژیم، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد و نیو، هەتا کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دادگا لە سەر تۆمەتەکانی ئازاد کراوە،  بەڵام تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەو  دوو  شارومەندە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.