ڕۆژی سێشەممە 12ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، لە لایەن حکومەتی فێدراڵی عێراقەوە بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە چەک داماڵینی ملیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەو وڵاتە دەرکراوە.
بەپێی ئەو بڕیارنامەیە پێویستە گروپی چەکداری “کەتائبی ئیمام عەلی” کە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دامەزراوە و بۆ ماوەی چەندین ساڵە چەک و پێداویستییەکانی دابین دەکرێت، بە تەواوی چەک بکرێن و هێزەکانیان لە نێو دامەزراوە حکومییەکاندا جێ بگرن. لە هەمان کاتدا کۆمەڵێکی بڕیار دراوە کە کۆمەڵێکی دیگە لە گروپە چەکدارەکان کە تێکەڵی “حەشدی شەعبی” ببوون، لەو ڕێکخراوە سەربازییە نایاساییە جیا ببنەوە و تێکەڵی دامەزراوە حکومییەکان ببن.
