ڕۆژی دووشەممە 11ی جۆزەردانی 1405ی هەتاوی، “موتەلیب ئەحمەدیان” بەندکراوی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی ئێڤین، پاش ئەنجام دانی چەندین نەشتەرگەری، دیسان ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.
ئەو هاووڵاتییە تەمەن 39 ساڵەی خەڵکی شاری بانە، ڕێکەوتی 5ی جۆۆزەردانی 1405، بە مەبەستی پێداچوونەوە لە سەر نەخۆشییەکانی، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرابوو. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ناوبراو بە هۆی بایەخ نەدانی بەرپرسانی زیندان بە دۆخی تەندروستی، بە دۆخێکی زۆر خراپی تەندروستییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و مەترسی لە سەر ژیانی هەیە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بەندکراوە سیاسییە، بە تۆمەتی “ئەندام بوونی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” حوکمی 30 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و بنەماڵەکەی لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەکاندان.
