کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هۆشداریی بارەگای ناوەندیی خاتم الانبیاء بە دانیشتووانی باکووری ئیسرائیل

هشدار قرارگاه مرکزی خاتم‌الانبیا به ساکنان شمال اسرائیل1

بارەگای ناوەندیی خاتم الانبیاء هۆشداری دایە دانیشتووانی بەشەکانی باکوور و شارۆچکە سەربازییەکانی ئیسرائیل کە لە ئەگەری بۆردوومانکردنی زاحییە و بەیرووت «ئەگەر نایانەوێت زیانیان پێ بگات، ناوچەکە بەجێبهێڵن

بنیامین نەتانیاهۆ ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە فەرمانی هێرشکردنە سەر چەند ئامانجێکی لە زاحییە لە باشووری بەیرووت دەرکردووە. زاحییە بنکەی هێزی حزبوڵڵایە لە پایتەختی لوبنان. سەعاتێک دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند کە زانیاریی پێگەیشتووە «بە سەرنجدان بەوەی کە لوبنان بەشێک بووە لە مەرجەکانی پێشوەختەی ئاگربەست و ئێستا ئەم ئاگربەستە لە هەموو بەرەکانی شەڕ لەوانە لوبنان پێشێل کراوە»، تیمی دانوستانکاری ئێران «گفتوگۆکان و گۆڕینەوەی دەقەکان لە ڕێگەی نێوەندگیرەوە ڕادەگرێتهاوکات ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئێران هێشتا وەڵامی دوایین پێشنیازی ئەمریکای نەداوەتەوە.