ڕۆژی ڕابردوو، کرێکارانی لە سەر کار دەرکراوی شیرکەتی پویا نەخی ئیلام، دژ بە خراپی دۆخی ژیان و مەعیشەتیان ناڕەزایەتییان درەبڕی.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، زیاتر لە 170 کرێکاری ئەو شیرکەتە کە لە سەرەتای دەستپێکی ئەمساڵەوە، بە بیانووی نەبوون داهات و هەروەها لە سەروە بوونی تێچووی بەرهەمهێنان، لە سەر کارەکانیان دەرکراون، دژ بە خراپی دۆخی ئابووری ژیانیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و خوازیاری گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان بوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشووتر بەرپرسانی ئەو شیرکەتە ئاماژەیان بەوە کردبوو کە کرێکاران دەگەڕێنەوە سەر کارەکانیان و تەنانەت حەقدەستە دواخراوەکانیان پێ دەدرێت.
